بلۆگی شارۆچکه‌ی پیرمام
ئه‌م بلۆگه تایبه‌ته به شارۆچکه‌ی پیرمام.
Saturday, December 06, 2014
Tuesday, September 18, 2007
تایبه‌ت به‌هاوڵاتی: سه‌ربه‌یانی رۆژی 9/9، بڕیاربوو له‌یه‌كێك له‌به‌ندیخانه‌كانی به‌غدادا، عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جیدو سوڵتان هاشم‌و حسێن ره‌شید تكریتی ملیان بهپهتدا بكرێت. به‌ڵام پێش 30 كاتژمێر له‌جێبه‌جێكردنی، فه‌رمانێك هاتو وتی له‌سێداره‌دانه‌كه دواخرا تا كاتێكی نادیار.سه‌رچاوه‌یه‌كی سیاسیی ئاگادار، بڕیاری دره‌نگخستنی له‌سێداره‌دانی ئه‌م سێ تاوانباره‌ی گێڕایه‌وه بۆ ئه‌و هه‌وڵه‌ی له‌ئارادایه بۆ قوتاركردنی سوڵتان هاشمی وه‌زیری به‌رگریی پێشووی عێراق له‌په‌تی سێداره، به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌ی كه‌پێشترو له‌ساڵی 2003 دا ئه‌مه‌ریكییه‌كان به‌ڵێنیان پێدابوو نه‌هێڵن له‌سێداره بدرێت.سه‌رچاوه‌كه ئاشكرایكرد له19/9/2003 دا ئه‌و وه‌خته‌ی ژه‌نه‌ڕاڵ ده‌یڤد پاتیرۆس «كه‌ئێستا سه‌ركرده‌ی سه‌ربازیی ئه‌مه‌ریكایه له‌عێراق«، له‌موسڵ به‌رپرسی هێزه‌كانی باكووری عێراق بوو، به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی به‌سوڵتان هاشم دابوو ئه‌گه‌ر خۆی ته‌سلیم بكات‌و به‌زانیاری پێدان هاوكارییان بكات، ئه‌وا «وه‌عدی ده‌داتێ لهسزادانو له‌حوكمی سێداره ڕزگاری بكات«.به‌ڵام دوای خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان‌و هاوكاریكردنی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، پاشان له‌گه‌ڵ ئاڵۆزبوونی بارودۆخی ئهمنیو سیاسی له‌عێراقدا، سوڵتان هاشم ره‌وانه‌ی به‌غداد كرا‌و له‌ساڵی 2004 وه كه‌وته ناو پرۆسه‌ی دادگاییكردنی ئهنفالهوهو پێش ماوه‌یه‌ك حوكمی له‌سێداره‌دانی بۆده‌رچوو.سه‌رچاوه‌كه ووتیشی «ئێستا ئه‌مه‌ریكییه‌كان ده‌یانه‌وێت بێبه‌ڵێن دهرنهچنو سوڵتان بكه‌نه‌وه دیارییه‌ك بۆ سوننه‌كانی عێراق، به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی كارله‌كار ترازاوه«.به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌شی هاوڵاتی ده‌ستیكه‌وتووه، ئهمهریكییهكانو سووننه‌كان ده‌یانه‌وێت سوڵـتان له‌مردن قوتاربكهنو لایه‌نی كوردیش لاری نییه، به‌ڵام شیعه‌كان سوورن له‌سه‌ر له‌سێداره‌دانی.له‌لایه‌كی تره‌وه گۆران ئه‌دهه‌م ره‌حیم پارێزه‌ر له‌ده‌سته‌ی داكۆكیكه‌ر له‌كه‌یسی ئه‌نفاله‌كان، له‌لێدوانێكدا بۆ هاوڵاتی روونیكرده‌وه كه به‌پێی ماده‌ی 27 له‌یاسای ژماره 10ی ساڵی 2005 ی دادگای باڵای تاوانه‌كان «ته‌نیا 18 رۆژ ماوه بۆ له‌سێداره‌دانی تاوانبارانی ئهنفالو مادام بڕیاره‌كه ده‌ره‌جه‌ی قه‌تعی وه‌رگرتووه بۆ هیچ لایه‌ك نیه هه‌ڵیبوه‌شێنێته‌وه یان له‌و واده‌یه دره‌نگتری بخات«.
Subscribe to:
Comments (Atom)
